Back

پێشکەشکردنی سیمینارى بەدەستھێنانی ئامانجەکان

سەنتەرى پەرەپێدانى کار CDC بە هاوبەشى لەگەڵ ڕێکخراوى N2N ى ئەمریکى سیمینارى بەدەستهێنانى ئامانجەکان (SETTING ACHIEVABLE GOALS)سازکرد.

سیمینارەکە ڕۆژى ١ شەممە بەروارى ١٠/٣/٢٠٢٤ لە ئۆفیسی سەنتەرى پەرەپێدانى کار (CDC) لە کەمپى کۆلێجە تەکنیکییەکانى چوارچرا، لەلایەن (Julius Kogge Metuge) ڕێکخەری ڕێکخراوی Neighbor to Nation (N2N) پێشکەشکرا.

هاوکات لە درێژەى سیمینارەکەدا باس لە گرنگى پلاندانان کرا بۆ بەدەستهێنانى ئامانجەکانمان و ئەو پاڵنەرانەى کە دەبنە هۆى هەبوونى ئامانج و ئەو هەنگاوە گرنگانەى کە وادەکات پۆلێنى ئامانجەکانمان بکەین و ئامانجە بایەخ دار و بەرهەمدارەکان دەستنیشان بکەین تاکو بگەین بە بەرهەمى ئەو ئامانجەى کە دەستنیشانکراوە.