Back

لیژنەی باڵای رانکینی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرکشۆپێک دەربارەی هەوڵ و هەنگاوەکانی بەشداریکردن لە ڕیزبەندییەجیهانییەکاندا ئەنجام دەدات

لە هۆڵی پیرەمێرد ؛ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ؛ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی بالا ، لیژنەی باڵای رانکینی زانکۆ ؛ لە وۆرکشۆپێک دا کە بۆ گشت سەرۆک بەش و نوێنەری رانکین لە سەر ئاستی هەر کۆلێج و پەیمانگایەک سەبارەت بە “هەوڵ و هەنگاوەکانی بەشداریکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕیزبەندییەجیهانییەکاندا بە تایبەت ریزبەندی جیهانی (Times Higher Education THE, QS World Ranking, Sc imago World Institution Ranking and Webometrics Ranking)

سەرەتا پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حمە لە ووتەیەکدا باسی بایەخی رانکینی کرد بۆ پێگەی زانستی زانکۆ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی بۆیە ووتی گرنگە بە یەک تیم کار بەکەین بۆ سەرخستنی ئەو پلانی زانکۆ کە دایرشتووە.

پاشان مامۆستا شارا صاڵح- سەرۆکی لیژنە ؛ مامۆستا جمال کاکە برا لە لیژنەی بالای رانکینی زانکۆ باسییان لە میتۆد و گرنگی و مەرجی ریزبەندییە جیهانییەکانی کرد کە بە پێ ی ستانداردە جیهانییەکانی ڕێکخروای نەتەوەیەکگرتووەکان؛ زانکۆکان پێویستە گشت چالاکی و بلاوکردنەوەکانیان لەسەربنەمای پێوەرەکانی Sustainable Development Goals SDGs بێت کە ژمارەیان ١٧ ن کە هەریەک لەو پێوەرانە دواجار دەچێتە خزمەتی زانکۆ و کۆمەڵگەوە.

لە کۆتاییدا داوا لە نوێنەری رانکین لە کۆلێج و پەیمانگاکان کرا کە هەر نوێنەرە و لە سەرئاستی کۆلێج و پەیمانگەکانیان چالاکی سیمینار یا وۆرکشۆپ بۆ مامۆستاکانیان لە کۆلێج و پەیمانگاکان ئەنجامبدەن تا گشت مامۆستایان و بەرپرسانی هۆبەکان ئاگاداربن لە گرنگی ئەنجامدانی چالاکی لەو بوارانەی رانکینی زانکۆ کە دواجار ئەم جۆرە لە کارکردن بۆ رانکی زانکۆ لە ساڵانی ٢٠٢٦ و بەرەو سەرەوە دەرئەنجامەکانی دەردەکەوێت.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا چەندین پرسیار و پێشنیاز خرایە روو ؛ لە لایەن لیژنەی باڵاوە تۆمارکرا تا بە پێ ی توانا کاری لەسەر بکرێت.