زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بروانامەی ڕێزلێنان دەبەخشێتە چەند دامەزراوەیەک
بە ئامادەبونی دکتۆر بەختیار عبید شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران له هۆڵی سیمیناری كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنییه‌كانی چوارچرا، مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی رێزنامه بۆ ئەو دامه‌زراوانه رێكخرا كه هاوكاربوون له مه‌شقی هاوینه‌ی خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی زانكۆمان.
له سه‌ره‌تادا پڕۆفیسۆر دكتۆر هێرش ره‌سوڵ راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و بە ناوی راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێجەوە بەخێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و رایگەیاند: “زانکۆ و کۆمەڵ، زانکۆ و بوارە جیاوازەکانی ژیان، زانکۆ و بازاڕی کار یەکترتەواوکارن. خوێندکاران لە زانکۆ بە هیممەت و دڵسۆزیی مامۆستایانی لەخۆبردو زانست و زانین لە پسپۆڕییە دیارییکراوەکەی خۆیان وەردەگرن، هاوکات لایەنی پراکتیکییش لە زانکۆ بایەخی تایبەتی هەیە، بە تایبەت لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان، کە بەشێکی بەرچاوی وانەکان پراکتیکین”.
پاشان به‌ڕێز دكتۆر به‌ختیار عبید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران له وته‌یه‌كیدا سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی گه‌یانده ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی ساڵانه به به‌رده‌وامی هاوكاری ته‌واوی به‌ش و كۆلێجه‌كانی زانكۆن له رێكخستنی مه‌شقی هاوینه كه هه‌میشه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه ده‌رفه‌تی ته‌واویان بۆ خوێندكاران ره‌خساندووه.
دواتریش سه‌رۆك و بڕیارده‌ری به‌شه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كار له سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ باسیان له گرنگی مه‌شقی هاوینه بۆ خوێندكاران كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد ساڵانه به‌هۆی مه‌شقی هاوینه‌وه به‌شێك له خوێندكاره‌كانیان ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ره‌خساوه.
لە کۆتاییدا رێزنامه پێشكه‌شی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه كرا كه به‌رده‌وام هاوكاری كۆلێج و زانكۆی پۆلیته‌كنیك بوون بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوینه‌ی خوێندكارانمان.