Back

ماستەرنامەیەک لە بواری میدیادا پەسەندکرا

لەکەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، گفتوگۆی ماستەر نامەی توێژەر/هاوكار جه‌زا حه‌مه كه‌ریم

به‌ناونیشانی (رووماڵی میدیایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 2021 له‌ پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ كوردیه‌كاندا- پێگه‌كانی رووداو – ئێن ئاڕتی به‌ نموونه‌)، لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێری بەرێوەچوو، توێژەر لە بەردەم هەریەک لە ئەندامانی لیژنە کە پێکهاتبون لە بەرێزان پ. د. هێرش ره‌سوڵ مراد سه‌رۆكی لیژنه‌ و پ.ی.د ئاراز عبدالعزیز محمد و پ.ی.د. به‌رهه‌م خالید احمد و پ.ی.د. كارزان محمد احمد ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینەوەکەی پاش چەند کاتژمێرێک گفتوگۆی لیژنەو بەرگری توێژەر لە ناوەرۆکی توێژینەوەکەی ماستەرنامەکە پەسەندکرا.