Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی فۆرمی بەشداریکردن لە ماراسۆنی بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ پشتیوانی لە هەوڵەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکات بۆ سەرخستتنی ماراسۆنێکی تایبەت بە هۆشیاری گەنجان کە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەدەچێت. ماڕاسۆنەکە لە ڕێکەوتی ٩/٣/٢٠٢٤ لە شەقامی سالم لە بەردەم شارەوانی سلێمانی بۆ بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس بەردەوام دەبێت؛ بۆ ئەو مەبەستە لە ڕێگەی ئەم گوگڵ فۆڕمەوە خوێندکارانی زانکۆمان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لەکاتی دیاریکراودا ئامادەبن.