لە توركیا مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك سپیكەر بەشداری كرد لە سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی ڤێتێرنەری
لە 5/3/ 2024بۆ ماوەی سێ رۆژ سێیەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی ڤێتێرنەری لە شاری ئەستەنبوڵی وڵاتی توركیا بەرێوەدەچێت و پ.ی.د.یونس صابر عبدالله راگری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی وەک سپیكەر بەشداری تێدادەكات و لە هەمانكاتدا توێژینەوەیەك دەخاتەروو كە بە ناونیشانی : Surface Ultrastructure and Molecular Studies of Clinostomum complanatum (Trematoda: Clinostomidae) Metacercariae in Some Freshwater Fishes from Sulaimani Province, Iraq؛ كۆمپانیای گۆڵدفش(Goldfish company) سپۆنسەری كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی ڤێتێرنەری کردووە.