Back

سەنتەری (CDC)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی (Cowater) ۆورکشۆپێکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات

سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی Cowater ۆورکشۆپی بازرگانی کشتوکاڵی بە بەکارهێنانی میتۆدی STAR، ڕەوتەکان، و توێژینەوەی شوێنپێهەڵگر ئەنجام دەدات.
ۆورکشۆپەکە ماوەی ٣ ڕۆژ دەخایەنێت، ستاف و نوێنەرانی سەنتەری پەرەپێدانی کار و نوێنەرانی چەند کۆمپانیایەک و ژمارەیەک خوێندکار تێیدا بەشدادەبن؛  لەلایەن ڕێکخراوی (Cowater International) بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا لە چواچێوەی پرۆژەی (ISDEHARAK) جێبەجێ دەکرێت.
ۆورکشۆپەکە لەلایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی (Roger Noujaim) بە هاوکاری ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار دەوترێتەوە.
لە ڕۆژی یەکەمی ۆورکشۆپەکەدا ڕاهێنان کرا دەربارەی کار و چالاکییەکانی سەنتەری پەرەپێدانی کار و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی خوێندکاران بەتایبەت خوێندکارانی بەشە کشتوکاڵییەکان بۆ جیهانی کار بەکارهێنانی میتۆدی START. هەروەها باس لە تەکنیکەکانی چاوپێکەوتنی کار کرا، بۆ ئەوەی لە ئاییندەدا بەشداربوان بتوانن ڕێنمایی خوێندکاران بکەن لەو بوارەدا.
لە ڕۆژی دووەمی ۆورکشۆپەکەدا، جگەلە ستاف و نوێنەرانی سەنتەری CDC نوێنەری بەشێک لە کۆمپانیاکان لەوانە (ئاسیاسێڵ، هەڵەبجە گرووپ، IQ، Big Power، و کۆمپانیای ARD) و ژمارەیەک لە خوێندکاران بەشداربوون لە ۆورکشۆپەکەدا کەتێیدا نوێنەرانی سەنتەری CDC ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان گفتووگۆیان کرد دەربارەی پێوستییەکانی بازاڕی کاری کوردستان بۆ هێزی کاری شارەزا و دەستنیشانکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکان لەو بوارەدا.
لە بەشێکی تری ۆورکشۆپەکەدا باس لەچۆنێتی نوسی C.V یەکی باش و کاریگەر کرا تاوەکو لە ئایندەدا ڕاهێنان بە خوێندکاران بکرێت لەو بوارەدا.
ڕۆژی سێیەمی ۆورکشۆپەکە کە بڕیارە ٦/٣/٢٠٢٤بەڕێوەبچێت تایبەت دەبێت بە داڕشتنی پلانی کاری سەنتەری CDC و هەنگاوەکانی باشترین جێبەجێکردنەوەکان بۆ سەنتەری پەرەپێدانی کار شرۆڤە دەکرێت.