ئه‌مڕۆچوار شه‌ممه ڕێكه‌وتى 26/4/2017 به‌ئاماده‌بوونى دكتۆر اياد فائق شهاب ڕاگرى پهيمانگای ته‌كنیكی كهلارو ياريده‌ده‌رى ڕاگرو سه‌رۆك به‌ش و مامۆستا‌و بهشيك لهميوانان و سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رميان و كۆمه‌ڵێك چالاكى جۆراو جۆر به‌ڕێوه چوو له‌لايه‌ن به‌شه پزيشكيه‌كان و بهشهكشتووكاڵيهكان، كه‌تێدا نزيكه‌ى (250)پشكنينى جۆراو جۆر وه‌ك شه‌كره‌و جۆرى خوێن و كۆليسترۆلى خوێن و نمايشكردنى پزيشكى و له‌لايه‌ن به‌شى شيكارى نهخوشيهكان و به‌شى په‌رستارى ئه‌نجام درا
,له‌لايه‌ن به‌شه كشتوكاڵيهكانهوه كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مى خوێندكاران له‌وانه شه‌تڵ و گوڵى جۆراو جۆر‌و به‌رهه‌م هێنانى كوله‌كه‌و خيارو كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى ده‌ستكردى خوێندكاران نمايش كرا ,هه‌روه‌ها به‌رهه‌م هێنانى (300)مريشك له‌لايه‌ن به‌شى زانستى په‌له‌وه‌ر و نمايشكردنى ئه‌ندامى ئاژه‌ل و به‌رهه‌م هێنانى هێلكه‌ى سوێسكه‌و و پڕۆژه‌يه‌كى ده‌ستى خوێندكاران نمايش كرا.
[learn_press_profile]











