Back

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی

لە درێژەی چالاكییەكانی تایبەت بە یادی ١١٩ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردیی، بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دیدارێكی بۆ چەند پسپۆڕ و رۆژنامەنووسێك سازدا و تێیدا چەند بابەتێكی تایبەت بە كایەی راگەیاندن پێشكەشكرا.

پ.ی.د حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی یەکێک بوو لە بەشداربووانی دیدارەکە و تیایدا بابەتێكی تایبەت بە ”چانس و كێشەكانی میدیای نوێ” پێشکەشکرد.

پاشان لەگەڵ ئامادەبووان گفتوگۆ لەبارەی بابەتە پێشکەشکراوەکان كرا،

لە كۆتایی دیدارەكەشدا خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن سینەم جەلادەت بەدرخانەوە بەخشرایە راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی و سەرجەم بەشداربووانی تری دیدارەكە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile