Back

لە پاڵەوانێتیی شه‌تڕه‌نجی زانكۆکاندا بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

له‌ كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیکیه‌كانی چوارچرا پاڵەوانێتیی شه‌تڕه‌نج بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی (پۆلیته‌كنیكی سلێمانی – سلێمانی- گه‌شه‌پێدانی مرۆیی- ئه‌مریكیی سلێمانی و كۆمار) بەڕێوەچوو.

پاڵەوانێتییەکە بە چاودێریی پ.د. هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە سەرپەرشتیی د.بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران رێکخرا، لە وتەیەکدا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پاڵەوانیتێکەوە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران به‌ ناوی سه‌رۆكی زانكۆوه‌ به‌خێرهاتنی خوێندكاران و نوێنه‌رانی زانكۆ به‌شداربووه‌كانی كرد و ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی ئەم جۆرە پاڵەوانێتییانە له‌ زانكۆكاندا كرد و ئومێدی خواست به‌رده‌وامییان پێ بدرێت.

پاش ئەنجامدانی (٢٠) یاری لەلایەن (۲٥) بەشداربوو لە کوڕان کە بەسەر پێنچ تیم دابەشبوون هەر تیمێک چواری یاریکرد؛ بەرزترین خاڵ لایەن تیمی زانکۆی سلێمانی تۆمارکراو بووە براوەی پاڵەوانیەتیەکە؛ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دووم و زانکۆی کۆماریش سێیەمی پاڵەوانییتەکەی بەدەستهێنا؛ لە کچاندا کە ژمارەیان(۱۱) بەشداربوو بو لەسەر شێوازی یاریکردنی یاسای سویسری هەریەکە حەوت یاریکردوو؛ براوەی یەکەم لە زانکۆی ئەمریکی و دووەم لەزانکۆی کۆمار و سێیەم و چوارەم لە خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوون.

پاشان خەڵات و رێزلێنان لە لەلایەن هەریەک د.بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران ؛ پ. د. هێرش ره‌سوڵ راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێری و پ.ی.د.چۆمان عەلاالدین راگری پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی بەخشراییە سەرکەوتووەکانی پاڵەوانیەتیەکە و سەرپەرشتیار و رێکخەران و لیژنەی ناوبژیوان.