Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی میوانداری پاڵەوانییەتی یاری شەترەنجی نێوان زانکۆکان دەکات

لە درێژەی کار و چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی (د.بەختیار عبید شریف)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران. پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ٢٠ / ٢ /٢٠٢٤، لە سەنتەری پەرەپێدانی کار، ئامادەکاری پێویست ڕێکخرا بۆ دەستپێکی پاڵەوانیەتی یاری شەترەنجی نێوان ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، زانکۆی کۆمار، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی چەرمۆ، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی ئەمریکی)بۆ کوڕان و کچانی بەشدار بووی پالەوانییەتیەکە، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، لە بەرواری ٢٠-٢١ / ٢ / ٢٠٢٤.