Back

توێژینەوەی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی LinkedIn و X بڵاو دەکرێنەوە

بەمەبەستی دەست ڕاگەیشتنی مامۆستایان و توێژەران، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە هەنگاوێکی نوێدا توێژینەوەی مامۆستایان و توێژەرانی لەسەر هەر دوو پلاتفۆرمی ( LinkedIn – X ) بڵاو دەكاتەوە.

م.ژانا فیداكارمحمد بەرێوەبەری ئایتی و ئامار لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكتیكی سلێمانی ڕایگەیاند: زیاتر لە ٩٠٠ توێژینەوە کە لە سەرجەم پسپۆرییەکان کە لە گۆڤارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لە سایتی زانکۆماندا دانراوە، لەو ڕێژەیەش ١١١ توێژینەوەیان لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام دراون و لەهەر دوو پلاتفۆرمەکە بەردەستن و بەردەوامیش توێژینەوەیی نوێی تێدا بڵاودەکرێتەوە بە مەبەستی ناساندنی توێژینەوەکانی زانکۆمان بۆ ئەوەی زۆرترین مامۆستا و توێژەر سود وەربگرن.
هەروەها جگە لە سۆشیالمیدیاکانی ( LinkedIn و X )، لە ئێستادا توێژینەوەکان لەم لینکەدا بەردەستن:List of publications – Sulaimani Polytechnic University

لینکی (X)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

لینکی (LinkedIn)ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی