Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوولی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەکاتەوە

لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوولی فێربوونی زمانی فارسی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکە دەکاتەوە. لە یەکەم کۆبوونەوەی خوولەکەشدا باس لە ڕێوشوێنەکانی خوولەکە و ئاستەکانی فێربوونی کرا، کە لە ئاستی سەرەتاوە دەستپێدەکات بۆ ئاستی پێشکەوتوو.