Back

ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  بەشداری لە پرۆگرامی (IVLP) ی دەکەن لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

دوای بەدەستهێنانی گرانتی زانستی لەلایەن بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان لەهەرێمی کوردستان؛ تایبەت بە دامەزراندنی ئەکادیمییای (Cisco)، ژمارەیەک  لەمامۆستایان لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی سلێمانی،هەولێر، دهۆک بەشداری پرۆگرامی (IVLP) ی دەکەن لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

بەشداربووانی پرۆگرامەکە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێکهاتبوون لە  هەریەک لە پ.ی. ئاودێرمحمد احمد؛ بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەڵەوتیەکان ، م. ئەحمەد رەمەزان لەکۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، م.سنور جمال لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ؛ بە مەبەستی ئاشنابوون بە پرۆگرام و شێوازی کارکردنیان بە تایبەت لەبواری نێتۆرکینگدا لەماوەی سێ هەفتەدا سەردانی زیاتر لە ٢٠ ناوەندی ئەکادیمی وەک زانکۆ و دەزگای توێژینەوە و کەرتی تایبەت تیمی بەشداربوو توانیویانە لەماوەی سەردانیکردنیاندا  وتووێژ لەگەڵ زیاتر لە ١٠ زانکۆ و دامەزراوەی ئەکادیمی دا دەسپێبکەن بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەرێمی کوردستان.

پرۆگرامی (IVLP)ی بەرنامەی سەرەکی  کارکردنە بۆ ئاڵوگۆڕی پیشەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە؛ لە ڕێگەی سەردانەکانی کورتخایەن بۆ ئەمریکا؛ سەرکردە بیانییەکانی ئێستا و تازەپێگەیشتو لە چەندین بواردا  بانگێشتی ئەمریکا دەکرێن و بە چاوی خۆیان ئەو وڵاتە ئەزموون دەکەن و پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ دامەزراوەکان دروست دەکەن.