Back

گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاری گەیاندن بەڕێوەچوو..

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2024/2/8 گفتووگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (کاوان فایق احمد ) بەناونیشانی ( Fronthaul Optical Fiber Link Design and Analysis for a Centralized Radio Access Network in an Urban Area) لەهۆڵی CDC لە کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکانی چوارچرا بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتووگۆ پێکهاتبوون لە پ.د. هیثم کریم علی (سەرۆکی لیژنە) و ئەندامان هەریک لە پ.ی.د. ثریا محمود عبدالصمد ، پ.ی.د. رغد زهیر یوسف ، پ.ی.د. لؤي فیصل عبدالرزاق ، پ.ی.د. ئاراز صابر أمین و پ.د. أسعد مبدر جاسم ئەندام سەرپەرشتیار . ناوەڕۆکی تێزی دکتۆرای توێژەر. ناوەڕۆکی تێزی دکتۆرای توێژەر تیشک دەخاتە سەر دیزاین و هەڵسەنگاندنی سیستەمی پەیوەندی optical fiber دوو ئاڕاستەیی بۆ 5G fronthaul links و گرنگی تۆڕی Cloud Radio Access Network (C-RAN)و پێداویستییەکانی تۆڕی 5G جەختی لەسەر دەکرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی وەک تێچووی کەم، توانای بەرز، و بەکارهێنانی سەرچاوەی کارا. پاش چەند کاتژمێرێک گفتوگۆ لەلایەن لیژنەی بەشداربوەوە تێزی دکتۆراکە بەسەرکەوتویی دیاریکرا.