ماستەرنامەیەک لەبواری تەندروستی و پزیشکی دا پەسەند کرا
لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، گفتوگۆی ماستەرنامەی توێژەر ( هەوار کمال اسعد ) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی (Quality of life in patients with inflammatory bowel diseases in Sulaimani city ) ئەنجامدرا.
توێژەر لەبەردەم لێژنەی گفتوگۆی توێژینەوەکەی هەریەک لە پ.د. محمد عبدالرحمن شێخانی سەرۆکی لیژنە و ئەندامانی پ.د.ژیان صلاح رمزی و پ.ی.د.سمیر محمود عثمان النجار و پ.د.محمد عمر محمد ئەندام و سەرپەرشتیاری یەکەمی توێژینەوەکە و پ.د.احمد محمد امین محمد – ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەمی توێژینەوەکە دوای چەند کاتژمێرێک گفتوگۆ و بەرگری تۆێژەر لە ناوەرۆکی توێژینەوەکەی ماستەر نامەکە پەسەندکرا.