Back

کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی و دەستەی وەبەرهێنان تاوتوێی ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی دەکەن

لە چوارچێوەی فراوانکردنی پەیوەندییەکان و بەستنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بە بازاڕی کار و رەخساندنی هەلیکار بۆ دەرچووان، ئەمڕۆ یەکشەممە، پ. د. هێرش رەسوڵ راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی، پێشوازی لە ئەندازیار هەڵۆ سەڵاح سەعید قەزاز بەڕێوەبەری گشتیی لێکۆڵینەوە و زانیاریی لە دەستەی وەبەرهێنان و میدیا زەنگەنە بەڕێوەبەری نوسینگەی یەکێتیی بەڵێندەران کرد.
‎لە کۆبونەوەکەدا، کە هەریەک لە پ.ی. د. عەلی محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆ و پ. ی. د. باقر داود یاریدەدەری راگر و پ. ی. د. کاوە محەمەد سەرۆکی بەشی تەکنیکی کارگێڕیی کار و پ. ی. د. کامەران قادر سەرۆکی بەشی تەکنیکی ژمێریاریی ئامادەیببون، جەختکرایەوە لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە دەستخستنی هەلیکار بۆ دەرچووانی زانکۆ لە لایەن کەرتی تایبەت، ئاڵوگۆڕکردنی داتا و زانیاریی بۆ برەودان بە بواری وەبەرهێنان، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی لەلایەن توێژەرانەوە لەو بوارانەی ژیان کە پەیوەندییان بە خزمەتکردنی کۆمەڵ و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی تاکەوە هەیە.