وتاری پرۆفیسۆر د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ لە دووەمین ڕۆژی ٣٤هەمین خولی دەرچووانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
پ.د.هوشیار عبدالله عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە ئاهەنگی خولی ٣٤هەمین دەرچوانی زانکۆ‌دا ووتارێكی پێشكه‌شكرد، پیرۆزبایی خۆی گه‌یانده خوێندكاران و كه‌سوكاریان و ووتی ئێمه شانازی به خوێندكاره‌كانمانه‌وه ده‌كه‌ین كه‌قۆناغه‌كانی خوێندنیان سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكرد، ڕایگه‌یاند پێویسته ئه‌و زانست و زانیارییانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌تاندا له مامۆستاكانتانه‌وه فێری بوون بیكه‌نه هه‌وێنی بونیادنانی ئاینده‌یه‌كی ڕووناك و سه‌رچاوه‌یه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ خۆتان و ووڵاته‌كه‌مان. هه‌روه‌ها پێزانینی خۆی بۆ كه‌سوكارو خێزانی خوێندكاران ده‌بڕی كه‌له‌و ماوه دوور‌و درێژه‌دا به‌رگه‌ی هه‌موو ئاسته‌نگ و ناوخۆشییه‌كانتان گرتوه‌و دڵسۆزانه پشتیوانی ڕۆڵه‌كانتان بوون بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
له‌به‌شێكیتری ووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانیان، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م ڕاگری كۆلێج و په‌یمانگاكان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد بۆ هه‌وڵ و كۆششه زانستی و كارگێڕییه‌كانیان له‌پێناو پێگه‌یاندنی ئه‌و پۆله له‌ده‌رچووان كه ژماره‌یان 5227 خوێندكاره.
پ.د.هوشیار عبدالله عه‌زیز ڕایگه‌یاند ئێمه به‌رده‌وام داوامان كردووه كه‌زانكۆكان ته‌نها وه‌ك شوێنی به‌خشینی بڕوانامه‌و شانازی نه‌بێت به ژماره‌ی ده‌رچووانه‌وه، به‌ڵكو پێویسته زانكۆكان و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان له‌گه‌ڵ دونیای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆدا بگونجێنین و هاوكات له‌گه‌ڵ بازاڕی كاردا كۆیان بكه‌ینه‌وه‌و پێكه‌وه گرێی بده‌ین.
له‌به‌شی كۆتایی ووتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ ووتی زانكۆكه‌مان له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر ئامانجێك ده‌كات كه گۆڕانكاری گه‌وره به‌دی ده‌هێنێت، ئه‌ویش به‌كرداریكردنی وانه‌كان و خۆگونجاندنمانه له‌گه‌ڵ پێداویستی بازاڕی كار، هه‌روه‌ها له‌بواری خوێندنی باڵاشدا ده‌یان خوێندكار له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌خوێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كانی (ماسته‌رو دكتۆرا‌و دبلۆمی باڵا) كه‌ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه بۆ هه‌مووان، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئاستی زانكۆمان به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات و له ڕێزبه‌ندی سایماگۆ بۆ زانكۆ ته‌كنیكییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش له‌پله‌ی سێهه‌مدایه كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ زانكۆمان. وه‌له‌سه‌ر ئاستی سایته‌یشنی زانكۆ بۆ توێژینه‌وه‌ی مامۆستایان به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش ئاستمان به‌رزبوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه‌له‌ڕابردوودا سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس له‌زانكۆماندا 30% جێبه‌جێكراوه به‌ڵام بۆ ساڵی ڕابردوو 2022-2023 وه بۆ ساڵی 2024 یش توانیومانه ڕێژه‌كه بگه‌یه‌نینه 100% و سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانمان ئه‌و سیستمه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن كه‌سه‌رجه‌میان 64 به‌شی زانستین.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێزیان سوپاسی لیژنه‌ی ئاماده‌كارو تیمی پرۆتۆكۆل و خوێندكارانی خۆبه‌خشی كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه قه‌شه‌نگه‌و جارێكی‌تر پیرۆزبایی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی له خوێندكاران و كه‌سوكاریان كرد.