Back

لە نوێترین ریزبەندی وێبۆمێتریکس بۆ ناوەندە ئەکادیمییەکان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی 6 لەسەر ئاستی 18 زانکۆی حکومی و پلەی 7 لەسەر ئاستی 35 زانکۆی حکومی و تایبەتی هەرێم بەدەستهێنا

 

گەورەترین دەزگای توێژینەوەی گشتیی لە ئیسپانیا وێبۆمێتریکس (CSIC)بۆ مانگی ١ ی ساڵی ٢٠٢٤، لەسەر بنەمای سایتەیشن بۆ توێژەرەکانی زانکۆکان،  نوێترین لیستی ریزبەندی  زانکۆکانی ڕاگەیاند  لەم بارەیەوە،  زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە نێوان ساڵەکانی (٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤) سەرکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە ، بە جۆرێک توانیوێتی لەسەر ئاستی هەموو زانکۆکانی هەرێم لە پلەی ١١ بگاتە.

پلەی ٧، وە لە پلەی ١٠ بگاتە پلەی ٦ لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و لە پلەی ٣٠ بگاتە پلەی ٢٥ لەسەر ئاستی هەموو زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی عێراق.

هەروەها  لە رووی ژمارەی سایتەیشنەکان بۆ توێژینەوەکان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٢ دا تەنها ٢٩٤٢ سایتەیشن بووە، لە ساڵی ٢٠٢٣ دا بەرزبۆتەوە بۆ ٦٩٢٠ سایتەیشن، بەڵام  ئەم ژمارەیە  لە ساڵی ۲۰۲٤بەرز بۆتەوە بۆ ١١٥٩٧ سایتەیشن، ئەمەش گەورەترین گۆرانکارییە بە هەوڵ و ماندوبونی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان ئەنجام دراوە، بەو بۆنەییەوە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی  پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و توێژەران و تەواوی فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ  دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە زانستیە و هیوای سەرکەوتن وکاری باشتریان بۆ دەخوازین.

 

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی