Back

دواوادەی ناردنی پوختە بۆ دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی نۆڵج درێژکرایەوە

لیژنەی باڵای دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی هاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی نۆڵج دوو بڕیاری گرنگی دا:

یەکەم: لەسەر داخوازیی توێژەران و بە ئامانجی بەشدارییکردنی زیاتر؛ دوا وادەی ناردنی پوختەی توێژینەوەکان بۆ کاتژمێر 12ی شەوی 10/02/2024 درێژکرایەوە و دوا وادەی وەڵامدانەوەی پەسەندکردنی پوختەی توێژینەوەکانیش بۆ 15/02/2024 درێژکرایەوە. ئەوەیش دوا درێژکردنەوە دەبێت و سەرجەم رێکەوتەکانی دیکە وەکخۆیان دەمێننەوە.

دووەم: سەرجەم توێژەرانی دەرەوە؛ لە بڕە پارەی بەشدارییکردن (رسومات)ی کۆنفرانس بەخشران. ئێستا بەبێ بەرامبەر؛ دەتوانن وەک توێژەر ناوی خۆیان لەم بەستەرەی خوارەوەدا تۆماربکەن و توێژینەوەکانیان بنێرن: