Back

تێزی دکتۆرای مامۆستایەکی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەپلەی نایاب پەسەندکرا

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/زانكؤى سلێمانى، گفتوگۆی نامەی دکتۆرای توێژەر هێڤار محمد تۆفیق ، خوێندکاری خوێندنی باڵای دکتۆرا لە بەشی زمانی ئینگلیزی/کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی/ زانکۆی سلیمانی، بەناونیشانی:

Investigating the Use of Humour in Teaching Kurdish EFL University Students in Sulaimani City بەڕێوەچوو.

توێژەر لەبەردەم پ.د.هۆشەنگ فاروق جواد مامۆستای زانکۆی سلێمانی سەرۆک لیژنە و هەریەک لە ئەندامان پ.ی.د.وریا عزالدین علی لەزانکۆی صلاح الدين و  پ.ی.د.نیان کامیل غفور لە زانکۆی هەڵەبجە و پ.ی.د.محمدقادر سعید لە زانکۆی صلاح الدين پ.ی.د.پەیمان حمە ساڵح لە زانکۆی سلێمانی و پ.د.عباس مصطفى عباس لە زانکۆی سلێمانی  ئەندام و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە.پاش 5 کاتژمێر گفتوگۆی توێژەر و بەرگری دروستی لە نامەکەی و وەڵام و شرۆڤەی پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و پاش هەڵسەنگاندنێکی وورد لەلایەن لیژنەی گفتوگۆ وە  و تاوتوێکردنی نامەکە وەک خۆی و بە پلەی نایاب وەرگیرا و پەسەندکرا.

توێژەر هێڤار محمد تۆفیق ، مامۆستا و لێپرسراوی زانستی لە سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.