ماستەرنامەیەک لەبواری ژمێریاری پەسەندکرا
لەهۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا، گفتوگۆی ماستەرنامەی توێژەر میران عومەر ئەمین بەناونیشانی(اعتماد المدقق الحسابات علي الرقابة الداخلية عند تقييم الانظمة المحسوبة , دراسة استطلاعية لاراء عينة من العاملين، في المصارف العاملة في اقليم كوردستان/ العراق)، لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بەشی ژمێریاری بەرێوەچوو. توێژەر لەبەردەم پ.د.رزگار عبداللە صابر،مامۆستا لە زانکۆی صلاح الدین سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامانی تری لیژنەکە کە پێکهاتبوون لە پ.د.حازم هاشم محمد مامۆستا لە زانکۆی صلاح الدین و پ.ی.د. ڤیان سلێمان حمە سعید مامۆستا لە زانکۆی کۆیە و پ.د.ی. رزگار علی احمد مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، ئەندام و سەرپەرشتیار، توێژینەوەکەپاش سێ سەعات گفتوگۆی ئەندامانی لیژنە و داکۆکی توێژەر لەناوەڕۆکی توێژینەوەکەی سەرئەنجام نامەی ماستەرەکە وەرگیرا.