ئەنجامدانی ۆورکشۆپی بنەماکانی نوسینی توێژینەوەی زانستی
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی ۆورکشۆپی بنەماکانی نوسینی توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان ئەنجامدا.
ۆورکشۆپەکە لە ڕێکەوتی ٢٢/١/٢٠٢٤ لە ئۆفیسی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) ئەنجامدرا، تیایدا سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی و ژمارەیەک مامۆستا بەسێ گروپی جیا بەشداربوون لە ۆورکشۆپەکەدا.
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا مامۆستا ئاری بەرپرسی دڵنیایی جۆری لە بەشی تەکنیکی میدیا وتەیەکی لەسەر گرنگی وۆرکشۆپەکە و کاری هاوبەشی نێوان سەنتەری پەرەپێدانی کار و بەشی تەکنیکی میدیا خستەڕوو. دواتر لەلایەن مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تەوەری یەکەمی ۆورکشۆپەکە بەناونیشانی (بنەماکانی نوسینی توێژینەوەی زانستی) لەگەڵ بەشداربوان پێشکەشکرا، تەوەری دووەمی ۆورکشۆپەکە لەلایەن مامۆستا ئەرکان جەبار مامۆستا لە بەشی تەکنیکی میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی لەژێر ناونیشانی ڕێنماییە تەکنیکییەکانی نوسینی توێژینەوەی زانستی پێشکەش کرا.