ئاگاداری سێ یەکەمەکانی دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ ی بەشە تەندروستیەکان دەکەین کەدانیشتووی دەرەوەی هەرێمن و تائێستا ناویان بەرز نەکراوەتەوە دوا کات بۆ بەرزکردنەوەی ناوەکان ٣١ی ١ی ٢٠٢٣ یە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێ نوسراوێك كە ئاراستەی زانكۆ حكومییەكان كراوە، داوای لیستی خوێندكارانی دەرچووی بەشە پزیشكی وتەندروستیەكان دەكات، كە دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستیەكانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانن و دانیشتووی دەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستانن، تا ڕۆژی 31/1/2024 ناوی دەرچووان بگاتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی، وە پێویستە ئەم زانیارانە لەخۆ بگرێت:
1- ناوی چواری.
2- زانكۆ.
3- كۆلێج یان پەیمانگە.
4- رەگەز.
5- كۆنمرەی دەرچوون.
6- ناوی ئەو بەشە پزیشكی وتەندروستییەی تەواوی كردوە .
7- خولی دەرچوون.
8- شوێنی نیشتەجێبوون.
9- جۆری بڕوانامە.
10- ساڵی دەرچوون.
بۆیە بەرێوەبەرایەتی كارگێری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوا دەكات، كۆلێج و پەیمانگەكان ،ئاگاداری سێ یەکەمەکانی دەرچووانی بەشە تەندروستیەکانی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ بکەن کە دانیشتووی دەرەوەی هەرێمن و تائێستا ناویان بەرز نەکراوەتەوە دوا کات بۆ بەرزکردنەوەی ناوەکان تا ٣١ی ١ی ٢٠٢٣بە زووترین كات ناوەکانیان ئاراستەی سەۆکایەتی زانكۆ بكەن، وە ئەو پێداویستیانە سەرەوە بە زمانی عەرەبی بە بەرنامەكانی (Excel)و(PDF) و لەسەر(CD) بە ئیمێڵ بنێرن.