Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکیکی سلێمانی ناوی لە ریزبەندی تۆپ توێژەرە کاریگەرەکانی جیهان پۆلێنکرا

لە مەراسمێكدا لە شاری هەولێری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر.د.هوشیار عەبدوڵڵا عزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خەڵات و رێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك توێژەر كە لە ناویاندا دكتۆر هیوا محسن احمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەكنیكی بەكرەجۆ لەو ریز بەندییەدا بوو   كە زانكۆی ستانفۆرد بۆ ساڵی 2023 ئەنجامی دابوو وەك  باشترین زانا و توێژەرە کاریگەرەکانی جیهان.

لەمەراسیمەكەدا كە لە هۆڵی کۆبونەوەکانی هۆتێل شیراتۆن لە شاری هەولێر، بەچاودێری و ئامادەبونی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و سەرۆکی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت و میوانان و توێژەران بەڕێوەچوو، 29 توێژەر لە زانكۆكانی حكومەتی هەریمی كوردستان خەڵات كران دكتۆر هیوا محسن احمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەكنیكی بەكرەجۆ ئەو خەڵاتەی پێەخشرا.

پۆلێنی ستانفۆردی جیهانی بە پیی کۆمەڵێک پێوەر زانایانی ئەکادیمیای زانستی پۆلێن دەکات، دواتر ناوی لە سەدە دووی توێژەرە کاریگەرەکانی جیهان بڵاو دەکاتەوە. لەو پۆلێنەشدا 150 توێژەر لە تەواوی زانکۆکانی عێراقدا ناویان هاتوە کە 29 توێژەر لەزانکۆکانی کوردستانن کە مامۆستایەكی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەو لیستەدا ناوی هاتبوو.