كۆبونهوهی ئهنجومهنی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی بهسهرپهرشتی سهرۆكی زانكۆ لە ساڵی نوێدا بهرێووهچوو
بهسهرپهرشتی پڕۆفیسۆر دكتۆر هوشیار عبدالله عزیز سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی یەکەمین كۆبونهوهی ئاسایی ئهنجوومهنی زانكۆ لە ساڵی 2024 بهرێووهچوو.
لە سەرەتادا سەرۆكی زانكۆ پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی لە ئەندامانی ئەنجومەن كرد و هیوای خواست ئەمساڵ بە گروتنێكی نوییەوە خزمەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بكرێت و بەسەركەوتووی پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم كۆلێج و پەیمانگەكان بەرێوەبچێ.
پاشان تیشکخرایە سەر رانكین و چۆنێتی بەشداریكردنی زانكۆ لە چوارچێوەی ئەو پۆلێنبەندییەی بۆ زانكۆكان لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبی و ناوخۆی عێراق دەكرێت بە شێوەی پرێزێنتەیشن لەلایەن بەڕێزان مامۆستا شارا صالح علي بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیای جۆری و مامۆستا ژانا فیداکار محەمەد بەڕێوبەری ئایتی و ئامار خرایەروو بۆئەوەی لەچوارچێوەی هەنگاوەكانی پێشخستنی زانكۆدا لە ساڵی نوێدا سەرجەم بەشە زانستیەكان كاری پێبكەن و بۆ ئەوەش پێشنیازكرا ئەم جۆرە لە پرێزێنتەیشن بۆ سەرۆک بەشەکانی كۆلێج و پەیمانگەكان ئەنجام بدرێت.
دواتر هەندێك رێكاری كارگێری و جێبەجێكردنی داوا و پێشنیازی كۆلێج و پەیمانگەكان لە چوارچێوەی ئەجیندای كۆبونەوەكەدا خرایە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەن و بڕیاری پێوستیان لە بارەوە درا.