بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بواری داتا فەزاییەکان لە چوارچێوەیی تێزێکی دکتۆرادا گفتوگۆکرا
خوێندکاری خوێندنی باڵا گەلاوێژ محمد نجیب لە بەردەم سەرپەرشتیارەکەی پ.ی.د.نزار عبدالقادر علی بەرگری لە ناوەڕۆکی تێزی دکتۆراکەی کرد کە بەناونیشانی (Improving Query Performance in spatial Data Warehouse ) پێشکەشی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد لەپاش چەند کاتژمێرێک گفتوگۆ لەلایەن لیژنەوە کە پێکهاتبوون لە پ.د. سۆران ابوبکر محمد سعید؛سەرۆکی لیژنە، ئەندامانی تری لیژنە پ.د.عمر یونس عبدالحمید؛ پ.ی.د.کامران حمە علی فرج؛ پ.ی.د.علاو خلیل جمعە؛ پ.ی.د.بڕیار احمد حسن؛ تێزی دکتۆراکە پەسەندکرا کە بەشێک لە ناوەڕۆکی تێزی دکتۆرای کە پەیوەست بوو بەکارهێنانی ئەگوریپمەکانی تایبەت بە داتا فەزاییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر بەرەو باشترکردنی ئەدای کیورییەجیاوازەکان، بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و ئەگوریپمەکانی بواری داتا فەزاییەکان بۆ باشترکردنی ئەدای کییورییەکان لەداتا بەیسە فەزاییەکاندا. هەروەها بەوردی تیشک خراوەتەسەر دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ هایبرید لە ئیندیکس کردن لەبەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد.