زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانكۆی نۆڵج ¬-دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی رێكدەخەن بەناونیشانی:میدیای دیجیتاڵیی و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگە
«میدیای دیجیتاڵیی و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگە لە سایەی یاسا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا»؛ ناونیشانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی هاوبەشی بەشی تەكنیكی میدیای كۆلیجی تەكنیكی كارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەشەكانی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی كۆلیژی ياساى زانکۆی نۆڵج_ە. ئامانج لێی؛ چارەسەركردنی پرسە میدیایی و یاساییەکان و راکێشانی سەرنجی رایگشتیی و توێژەرانە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان و کردنیان بە نەخشەڕێی کارکردنی دەستەڵاتەکانی یاسادانان، راپەڕاندن و دادوەریی. ئەم کۆنفرانسە هاوبەشە؛ لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە (27 و 28ی نیسانی 2024) لە هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی نۆڵج لە هەولێر رێکدەخرێت و درێژکراوەی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی میدیا و پرسی نەتەوەیی-ە؛ ساڵی 2019 لە لایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە هۆڵی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی رێکخرا.