هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییەکان لە دامەزراوەکانی حکومەت دا لە ماستەرنامەیەکدا گفتوگۆکرا
لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا، خوێندكاری خوێندنی باڵا شادان ئه‌حمه‌د قادر لە بەردەم سه‌رپه‌رشتیارکەی پ. د. به‌هادین أحمد محمد مامۆستا لە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەرگری لە ماستەرنامەکەی کرد کە به ناونیشانی (هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییەکان لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا) پێشکەشی کۆلێجی تەکنیکی کارگێری کردبوو. دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە گفتوگۆی لیژنە کە پێکاتبوون هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییەکان لە دامەزراوەکانی حکومەت دا لە ماستەرنامەیەکدا گفتوگۆکرا پ. ی. د. هۆشیار مظهر على امين مامۆستا لە زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆكی لیژنە و ئه‌ندامانی تری لیژنە پ. ی. د. هه‌ژار محمد جلال مامۆستا لە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ. ی. د. جوان جلال ا‌لدین محی ا‌لدین مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی ماستەرنامەکە وەرگیرا.