Back

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبۆوە

بەسەرپەرشتی پ.د.هوشیار عەبدوڵا عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ شەشەمین کۆبونەوەی ئەنجوومەن؛ لەساڵی خوێندنی ٢٠٢٣- ۲۰۲٤ ئەنجام درا و چەند پرسێکی پەیوەست بەسەرخستنی پرۆسەی خوێندن تاوتوێکرا؛ ئەنجوومەن هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران خواست لەمیانەی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەکەم بۆ ساڵێ خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤.
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی؛ بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی تەرخانکرد بۆ گفتووگۆکردن و پێداچوونەوەی کاروباری کۆلێج و پەیمانگەکان و لەو بارەیەوە بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا.