تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەکەمی کۆرسی فاوندەیشنی زمانی ئینگلیزی بەشێوەیەکی مەرکەزی لە یەك كاتدا لەسەر ئاستی زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بەڕێوەچوو بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆمان بە بەشداری (٥٥٦٨) خوێندکار بەسەرپەرشتی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
ھەردوو تاقیکردنەوەی نووسین (on paper) و زارەکی (Speaking) لە هۆڵەكانی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی و هۆڵەکانی كۆلێج و پەیمانگەكانی زانکۆمان بەرێوەچوون.










