55 پوختەی توێژینەوە لە 20 زانکۆی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی گەیشتوونەتە کۆنفرانس
تائێستا 88 کەس ناوی خۆیان وەک توێژەر و میوان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق، ئێران، تورکیا، جەزائیر، بەحرەین، سعوودییە، رووسیا، میسر، ئوردن، ئیمارات، بریتانیا، ئەمەریکا، بەلجیکا و تایلەند تۆمارکردووە.
لەو رێژەیەش؛ 55 پوختەی توێژینەوە بەهەر چوار زمانی کوردیی، عەرەبیی، فارسیی و ئینگلیزیی لەلایەن توێژەرانی زانکۆ جیاوازەکانی ئەو وڵاتانە نێردراون.
هەربۆیە پێویستە تا رۆژی یەکشەممە (31ی ئاداری 2024)؛ سەرجەم توێژینەوەکان بە لەبەرچاوگرتنی سیستمی سایتەیشن و ریفرێنسینگی هارڤارد بگاتەوە لیژنەی زانستیی کۆنفرانس، تاوەکو دوا بڕیار لەسەر پەسەندکردنیان بدرێت و لە رۆژانی کۆنفرانسدا پێشکەشبکرێن.