پیرۆزبایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە بۆنەی یادی ۲٤ ساڵەی دامەزراندنی کوردسات
لەیادی دامەزراندنی ۲٤ ساڵەی کەناڵی کوردسات زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلمانی بروسکەیەکی پیرۆزبای ئاراستەی دامەزراوەکەدەکات کەئەمە دەقەکەیەتی:
بەرێزان بەرێوەبەرو رۆژنامەنوسان و کارمەندانی ئازیزی دامەزراوەی کوردسات، پیرۆزبایی هەڵکردنی مۆمی ۲٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتان لێدەکەین، کەناڵی کوردسات شاشە ڕەنگینەکەی هەمووانە کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پاراستنی کەلتورو زمان و داب و نەریت و هەستی نەتەوەیی کردۆتە سەرمەشقی کارەکانی بەردەوامی پێداوە ئەم رتمەکارکردنەی بۆتە ناسنامەیەکی دیار و ئەم کەناڵە ئازیزەی پێدەناسرێتەوە، لەم رووەشەوە بەحەق کوردسات پارێزەری ئەو دروشمە بووە کە هەر لەسەتاوە هەڵیگرتوە کەئەویش کوردسات ماڵی هەمووانە، ئێمەش لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەر کارێکمان بۆ پێشخستنی زانکۆ ئەنجام دابێ روومان لە ماڵی خۆمانکردوە و دەرگای کوردسات واڵابوە بۆمان،بۆیە جارێکی ترپڕ بەدڵ پیرۆزبایتان لێی دەکەین هیوای بەردەوامی و ئەنجام دانی کاری میدیایی ناوازەتان بۆ دەخوازین.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی