Back

ماستەرنامەیەك لە بواری میدیا و ئاسایشی كۆمەڵگە گفتوگۆكرا

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی چوارچرا، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خویندنی باڵا ئەمین ساڵح محەمەد بە ناونیشانی (كاریگەریی میدیای ئەلیكترۆنیی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگا لە هەرێمی كوردستاندا: ماڵپەڕەكانی خەندان و ئاوێنە بە نمونە) بەرێوەچوو،پاش گفتوگۆیەكی چڕی سێ كاتژمێری لە تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی لیژنەو وەڵامی توێژەر بۆ ماستەر نامەكە لەبەردەم سەر پەرشتارەكەی پ. ی. د. كارزان محەمەد ئەحمەد مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ئەندامانی تری لیژنەكە كە پێكهاتبوون لە پ. د. عومەر ئەحمەد رەمەزان مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی سەرۆكی لیژنە،پ. ی. د. نەوزاد سدیق محمد مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەندام، پ. ی. د. سارا موحسین قادر مامۆستا لە زانكۆی سەڵاحەدین ئەندام، ، ماستەرنامەكە وەرگیرا.