نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڤییەنا بەشداری پرۆگرامی TVET2 دەکەن
ڕۆژانی ٥-١٢ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، پ.ی. ئاودێر محمد ئەحمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و م.جمال کاک برا مامۆستا لە بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و بازاڕگەری کۆلێجی تەکنکی کارگێڕی، ئەندام لە لیژنەی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆ بەشداریان کرد لە پرۆگرامی (TVET2) ی بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا.
هەردوو نوێنەرەکەی زانکۆ لە ماوەی مانەوەیان و لە چوارچێوەی سەردانی کار (Work Visit) لە ڤییەنا لە لایەن زانکۆکانی زانستی کرداری) Burgenland, ICM and Krem (. پێشوازیان لێکرا. ئەزموونی هەرسێ زانکۆی بەشداریان وەرگرت لە ڕووی ئۆفیسی نێودەوڵەتی زانکۆکان, پرۆسەی بەنێودەوڵەتی کردنی شەش زانکۆ تەکنیکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە ئەوانیش ( زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لە هەرێمی کوردستان و هەر چوار زانکۆی تەکنیکییەکانی( باکوور و باشوور و ناوەراست و فورات ) لە عێراقی فیدراڵ بوون. لە سەردانەکەیاندا و بە پێی ئەجێندای زانکۆکان، سەردانی ئۆفیسی نێودەوڵەتی زانکۆکان و چەند بەشێکی زانستی و تاقیگەی پەیوەندیداریان کرد و بە چڕی گفتووگۆیان لەبارەی شێوازی کارکردن و بنەمای بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانیان کرد ،هەروەها لە هەنگاوێکی نوێدا لایەن هەردوو نوێنەری زانکۆ توانیان هەماهەنگی بنیاتبنێن بۆ بەشداربوون لە پرۆگرامی فەندی ئیراسمووس تا مامۆستایان و خوێندکاران و و فەرمانبەرانی زانکۆ لە داهاتوودا بەشداربن لەو پرۆگرامانەی کەلە لایەن زانکۆ ئەوروپیەکانەوە فەند دەکرێن و ڕێگا چارەیەکی گونجاوە کە ستاف و خوێندکاران بە پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی بەنێودەوڵەتیکردن بەهێز بکەن.
پرۆگرامی (TVET2 )لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە، بە هەماهەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەرکی دارایی پرۆژەکەی لە ئەستۆگرتوەو لەساڵی (٢٠٢١) ەوە دەست پێکردوە و لە هەنگاوی کۆتاییدا کار لە سەر دانانی ستراتیجی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆ تەکنیکییەکان دەکات .
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە لایەن لیژنەیەکەوە کارەکان بەڕێوەدەچێت کە پێکدێت لە پ.ی. ئاودێر محمد ئەحمەد مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری ، د.باسط بورهان مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی زانستەپراکتیکییەکان ، م.جمال کاک برا مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی ، م.فەرەیدوون فیض اللە مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و م.جوتیار ئەوڕەحمان مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و م.ئاری فائق مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی.