Back

نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە وڵاتی تونس بەشداری لە کۆنفرانسی ڕێکخراوی زانکۆکانی عەرەبیدا دەکات

   رۆژانی 18-21 کانوونی دووەم لەژێر ناونیشانی “تۆمار و وەرگرتن لە سەردەمی گۆڕانکاری دیجیتاڵیدا”، چلهەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانکۆکانی ووڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی تونس بەڕێوەچوو.
د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران و ئەندامی لیژنەی تەنفیزی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ لێپرسراوانی تۆمار و وەرگرتن لە زانکۆکانی ووڵاتانی عەرەبی بە نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسەکەداکرد و رایگەیاند” لە میانەی کۆنفرانسەکەدا کە وەزیری خوێندنی باڵای تونس و باڵیۆزی عێراق لە تونس و ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی تیایدا بەشداربوون، چەندین تەوەرەی پەیوەست بە تۆمارو وەرگرتن لە نێوان زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی لەلایەک و رووسیا لە لایەکی تر گفتوگۆیان لەبارەوەکرا” هەروەها ووتی ” بە نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی گرنگمان ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆ بەشداربووەکان بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری و پتەو کردنی پەیوەندییەکان لە پێناو زیاتر خزمەت کردنی خوێندکارانی زانکۆ” هەر لەو کۆنفڕانسەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران چاوی بە سەرۆکی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی – ڕوسیا کەوت و بەرنامەی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە و ڕاهێنانی خوێندکارانی تاوتوێ کرد کە تیایدا خوێندکاران سوودمەندمەندبن.
لە گرنگترینیان ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکەشدا دروستکردنی سەنتەرێکی سەر بە ڕێکخراوی پەیوەندیدار بە دانانی چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ئەو پەیڕەو و ڕێنمایانەی کە تایبەتن بە وەرگرتن و تۆمارکردن و گواستنەوەی خوێندکاران لە نێوانیاندا زانکۆکان و کارکردن بۆ داڕشتنی سیاسەت و ڕێکارەکان کە ڕێگە بە گواستنەوەی خولەکان دەدات لە زانکۆ عەرەبییەکانەوە بۆ زانکۆکانی ڕووسیا و بە پێچەوانەشەوە،ئاماژەیی پێکرابوو کە تێدا داتای ئەکادیمی خوێندکار بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر دەگوازرێتەوە و لە ڕێگەی تاقیگەی مەجازییەوە کار بۆ ڕاهێنانی خوێندکاران دەکرێت هەروەها گرنگی دەدرێت بە خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێگەی ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەران لە وەرگرتن و تۆمارکردن لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆکان و کارکردن بۆ گونجاندنی بەرنامەکان. هەروەها ڕێنمایی زانکۆکان دەکات بۆ ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و تۆمارکردن بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە زانکۆکانی غەززە دەخوێنن کە ئارەزووی گواستنەوە دەکەن.