Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەڵمانیا بەشداری خولێکی راهێنان دەکات

لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ( DAAD – German Iraqi University Partnership Program ) وە پرۆژەی (ESAM- Education and Skills in Additive Manufacturing) ئەندازیار خێڵان عمر علی   مامۆستای کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری/ بەشی ئەندازیاری میکانیک و دروست کردن لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و دروست کردن (MME)  بەشداری خولێکی راهێنانی کرد لە بواری (3D Scanning in Additive manufacturing ) لە زانکۆی فرایبێرگ (TU Bergakademie Freiberg) لە ئەڵمانیا لە ماوەی نێوان ( ١١-١٥ /١٢/٢٠٢٣). خولەکە کە تایبەتە بە پسپۆری ئەندازیاری میکانیک لە کۆلێجە ئەندازیارییەکانی زانکۆکانی کوردستان ئەنجام درا بە سەرپەرشتی ( Prof. Dr. Zeidler- Head of Project) و رێکخەری گشتی پرۆژەکە پ.ی.د.عبدالقادر علی قدو (Assist Prof. Dr. Abdulkader Kadaw- Coordinator and Organizer of Project and Workshop) وە بە هەماهەنگی لەگەڵ پ.د.سەرکەوت رۆستەم حسن رێکخەری کاروباری نێوان زا نکۆ وپرۆژەی ناوبراو.

برگەکانی خولەکە بریتی بوو لە:

  • Demonstration of a 3D Scanning System by Artec 3D.
  • 3D Laser Scanning Microscope.
  • CAD-CAM System.
  • Lecture on Additive Manufacturing.
  • Visiting labs at TU Bergakademie Freiberg.
  • Visiting VW car production company (Electrical car).