Back

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یازدەهەمی فێرکاری ئەنجام دەدرێت

سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی یازدەهەمی فێرکاری دەکاتەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولەکە بەم رێنماییانەی خوارەوە دەبێت:
1. بەرواری تاقیکردنەوەکان :
– تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی (Pre-intermediate ) رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (19/12/2023)دەبێت.
– تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی (Intermediate) رۆژی چوار شەممە (20/12/2023) دەبێت.
2. تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێن:
– سەنتەرەکانی زانکۆكانى هەولێر
(زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی سۆران، زانکۆی کۆیە، و زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدەن.
– سەنتەرەکانی زانکۆکانی سلێمانی
(زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی چەرموو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدەن.
– سەنتەرەکانی زانکۆکانی دهۆک
(زانکۆی دهۆک ، زانكۆى زاخۆ ،زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک) لە سەنتەری زمانی زانکۆی دهۆک تاقیکردنەوەکە ئەنجام دەدەن.
3. سەرجەم تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (10)ى بەیانی دەست پێدەکات. پێویستە بەشداربوو (30) خولەک پێش تاقیکردنەوە ئامادەبێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.
4. وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە پێنووسى جافى شين يان ڕەش دەبێت.
5. هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.
6. چۆنیەتی نوسینی ناوی سیانی و ناوی سەنتەرەکان:
– پێويستە بەشداربوو ناوى سيانى خۆی لەسەر (Answer Sheet) بە زمانی کوردی یان عەرەبی بنوسێت .
– سەبارەت بە نوسینی ناوى سەنتەرەکە، هەر بەشداربوویەک لەسەر (Answer Sheet) ناوی ئەو سەنتەرە بنوسێ کە خولی لێ بینیوە.
7. هێنانە ژوورەوەى مۆبايل و هەر ئامێرێکى زیرەک بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە قەدەغەیە.
8- گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە و خولەکە.
9. پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت، هیچ بیانوویەک بۆ نەهێنانی پاسپۆڕتی ڕەسەن قبول کراو نابێ و بە پێچەوانەوە ناتوانێ بەشداری لە تاقیکردنەوە بکات.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان.

 

flashmul
flashmul
flashmul