لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرە
لەمەراسیمی رۆژی ئاڵای كوردستان كە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دكتۆر هوشیار عبداللە عزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە بینای سەرای سلێمانی بەرێوەچوو، سەرەتا بە شكۆ وە لە ناو ئاپۆرای جەماوەر و بەرپرسی حكومی ئاڵای كوردستان بەشەكاوەی لەسەر بینای سەرا هێنرایە خوارەوە، پاشان پانێلێكی تایبەت لە ژێر ناونیشانی (ئاڵا،خاك، نەتەوە شوناسمانە) لە لایەن هەریەك لە پ.ی.د.کاوە رەزا راگری كۆلێجی تەكنیكی بەكرەجۆ، گۆران قادر بەرێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی و سیروان جەلال چالاكی مەدەنی پێشكەشكرا.
پاش چەند ساتێك بێ دەنگی و وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دكتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران وتارێكی لەم بۆنیەدا پێشكەشكردو سەرنجی ئامادەبوانی بۆ گرنگی پاراستی شوناسی نەتەوەیی راكێشاو ووتی ئەم ئاڵایە رەمەزی مانەوەو شوناسی نەتەوەیمانە،بۆیەگرنگە هەمیشە بە دروشاوەیی لەسەر خاكی وڵاتەكەماندا بشەكێتەوە، دواتر هەر یەك لە پانێڵستەكان لە گۆشەنیگای جیاوازەوە تیشكیان خستە سەر مێژوو و بایەخی گرنگی دان بە ئاڵا وەك سونبولی كوردستانیان لەهەر چوار پارچەی كوردستان.
لە كۆتایدا رێزنامە لە لایەن زانکۆی پۆلیتەكینكی سلێمانی بەخشرایە پانێڵستەكان.