خوێندكارانی بەشی پەیوەندیە گشتیەكان و بازاڕگەری بەشوێنەوارەمێژووییەکان ئاشنادەکرێن
خوێندكارانی بەشی پەیوەندیە گشتیەكان و بازارگەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەسەردانێكی زانستی چونە ئەشكەوتی زەرزی و قزقەپان، دوای وەرگرتنی وانەیەك لەلایەن هەڵكەوت عادل شارەزای شوێنەوار، لە پێناوی پاراستنی ژینگەی ناوچەكە خوێندكاران دەستیان كرد بە پاككردنەوەی سەرجەم مادە پلاستیكی یەكان و شوشەی سەیرانكاران كە دیمەنی ئەشكەوتەكانی ناشیرین كرد بوو.
دكتۆر دڵپاك طاهر مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سێمانی ڕایگەیاند ساڵانە ئەم چالاكییانە ئەنجام دەدەین بۆ ئاشناكردنی خوێندكاران بە شوێنەوارەكان و چۆنێتی پاراستنی ژینگە وسروشتی جوانی كوردستان.