Back

تێزی دکتۆرایەک‌ لە بواری ژمێریاریدا لە بەشی تەكنیكی ژمێریاریی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی وه‌رگیرا

رۆژی سێ شه‌ممه‌  5-12-2023 لەهۆڵی كۆنفڕانسی كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی چوارچرا خوێندکاری خوێندنی باڵا/ دكتۆر سه‌لام مه‌حمود حمد لە بەردەم   پ. د. رزگارعبدلله صابر ئه‌ندام وسه‌رپه‌شتیارو مامۆستا لە زانكۆی صلاح الدین، بەئەندامێتی هەریەک لە پ. د.غازی عبدالعزیز سلیمان البیاتی سه‌رۆكی لیژنه‌(خانه‌نشین)، پ.د. په‌رژین شێخ محمد عزیز ئه‌ندام زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، پ.ی.د. نسیم یوسف حنا ئه‌ندام زانكۆی صلاح الدین، پ.ی.د رزگار علی احمد ئه‌ندام زانكۆی سلێمانی، پ.ی.د. بصیرة مجید نجم ئه‌ندام زانكۆی سلێمانی، بەرگری لە ناوەڕۆکی تێزی دكتۆراكه‌ی کرد کە پێشکەشی  بەشی تەكنیكی ژمێریاریی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنکی سلێمانیکردبوو بە ناونیشانی(The impact of integration between sustainable balanced scorecard and time driving activity based costing to achieve the competitive advantage in the economic unit Kurdistan region – iraq)

پاش پێنج سەعات گفتوگۆی لیژنەكەو وەڵامی توێژە، لەلایەن لێژنەکەوە وەرگیرا.