Back

فێرخوازانی خوێندنی بەرایی و باڵا لە بەشی تەکنیکی میدیابەسەرچاوەی نوێی توێژینەوە ئاشنا دەکرێن

رۆژانی یەکشەممە (19ی تشرینی دووەمی 2023) و دووشەممە (04ی کانوونی یەکەمی 2023)دا نزیکەی 300 دانە لە هەر سێ ژمارەکەی ساڵی یەکەمی گۆڤاری دەرگاوان لەلایەن رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی و سەرۆکەکەیەوە کرانە دیاریی بۆ مامۆستایان و سەرجەم فێرخوازانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە بەشی تەکنیکی میدیای کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
پ.ی.د.شێرکۆ جەبار؛ سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا وێڕای سووپاس و ستایشی دیارییەکەی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگیی گۆڤاری دەرگاوان کرد کە خوێندکارانی بەرایی و باڵای بەشەکەیان سوودی زۆری لێدەبینن. هەربۆیە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ گۆڤارەکە و سەرنووسەری خواست.
پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرۆکی رێکخراوی چمک و سەرنووسەری گۆڤاری دەرگاوان رایگەیاند، ئامانجیان لە بێبەرامبەر دابەشکردنی گۆڤارەکە، دابینکردنی سەرچاوەیەکی زانستیی پەروەردەی میدیاییە بۆ ئارەزوومەندان و نەوەی نوێی رۆژنامەوانان و توێژەرانی میدیایی لە هەرێمی کوردستاندا.