دوو دەرچووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداریی دیداری زانکۆکانی کوردستان دەکەن
بە دروشمی (گەڕان بە دوای زانین و داهێنان) دا یەکەمین چالاکیی زانستیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی دەرچووانی 21 زانکۆی حکومیی و تایبەت لە هۆڵی کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
هەریەک لە هەڵەت محەمەد مەجید دەرچووی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەریی/ کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی بە توێژینەوەێک بە ناونیشانی (The impact of Instagram on attracting customers) و لەرێ فازڵ مەحمود دەرچووی بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر/ کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک بە توێژینەوەی (Kurdish Health Chatbot Application) بەشدارییانکرد و توێژینەوەکانیان لە نێوان 34 پرۆژەی توێژینەوەی دەرچوون لە بەشەمرۆڤایەتییەکان و بەشەپراکتیکییەکان سەرکەوتوانە پێشکەشکرد. مامۆستا سنور جەمال محەمەد مامۆستای کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بوو لە دیدارەکەدا.
ئامانجی دیداری زانكۆكانی كوردستان پیشاندانی تواناكان و گەشەدانە بە كلتووری گەڕان بەدوای زانین و داهێناندا، چونكه توێژینهوهی سهركهوتوو ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێ لە بە هێزكردنی تواناكان بۆ پێشەنگبوونی وڵات له ههموو ڕویهكهوه.