تێزی دكتۆرای مامۆستایەكی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی دەربارەی ڤاكسینی ڤایزەر پەسەندكرا
لە كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا، لە بەردەم سەرپەرشتیارەكەیدا پ.ی.د.سینا محمد علی، بە ئەندامێتی هەریەك لە پ.د.كۆسار محمد علی- سەرۆكی لیژنەو پ.د.علی حاتم حسین و پ.ی.د.هەستیار حمە رشید نجم الدین و پ.ی.د.صالح احمد حمە و پ.ی.د.پەری محمد عزیز ئەندامانی تری لیژنە، خوێندكاری خوێندنی باڵا بێستون ابراهیم حمەرەحیم مامۆستا لە كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەرگری لە ناوەڕۆكی تێزی دكتۆرای كەی كرد كە بەناونیشانی (Safety Efficacy knowledge and Attitude Toward COVID 19 Defized Vaccine among Health Staff in Sulaimani City)
كەپێشکەشی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی كردبوو، دوای چەن كاتژمێر گفتووگۆ كردن تێزی دكتۆراكە پەسەندكرا، كە لە پوختەی تێزەكەدا ئاماژە بەگرنگی وەرگرتنی ڤاكسینی دژی نەخۆشی كۆڤید كراوە بۆ كۆنترۆڵكردنی سارس كۆڕۆناو ڤایرۆسی 2،هەروەها زانیاری و هەڵوێستی خەڵك دەربارەی ڤاكسینەكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەسندكردنی و وەرگرتنی ڤاكسینەكە. لە ئەنجامی تێزەكەشدا ئەوە خراوەتە روو كە كاریگەری لاوەكی زۆر بڵاوی ڤاكسینەكە بریتی بووە لە ئازار لە شوێنی كوتان، شەكەتی، ژانە ماسولكە.هەرچی لە دەرئەنجامی تێزەكەشدا ئەوە هاتووە كە ڤاكسینی ڤایزەر ڤاكسینێكی سەلامەت و كاریگەرە بۆ دروستكردنی دژەتەن.