سیمپۆزیمێكی زانستی لە كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە بەرێوەچوو
ڕۆژی دوو شەممە 10-4 كۆلێجی تەكنیكی زانستە پراكتیكیەكانی هەڵەبجە هەستا بەسازدانی یەكەمین سیمپۆزیمی زانستی كۆلێجەكە كە تایبەتبوو بە تەندروستی مرۆڤ.
جێگای ئاماژەیە سەرەتای سیمپۆزیمەكە بە چەند ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانو پێشكەش كردنی وتەی سەرۆكایەتی زانكۆو ڕاگرایەتی كۆلێجەكەمان لەلایەن ڕاگری كۆلێج د.دانا احمد موستەفا دەستی پێ كرد.
هەر لەسیمپۆزیمەكەدا چەند سیمینارێك لەلایەن چەند مامۆستایەكی كۆلێجەكەوە پێشكەشكرا, لەوانە (م . محمد لگیف , م. پێشەوا یونس , م. كۆچەر جمال , م. ڕێبوار احمد , م. حسن محمد)
بە گشتی سیمینارەكان باس كردنی داتاو زانیاری بوو لەسەر جۆری ئەو خواردنانەی كە ڕۆژانە بەكارئەهێنرێن و ئەو زیانانە كە لە ڕێیانەوە بەر تەندروستی مرۆڤ كەوتوە.
هەروەها باسكردن لەبەرهەمەكانی شیرەمەنی و ئەو تایبەتمەندیانەی كە لەژیانی مرۆڤدا هەیەتی.
دواتر باس كردن لەو بەرهەمانەی كە بەردەوام هەڵ ئەگیرێن و خەزن ئەكرێن ئەمەش زیاتر ئەو سەوزەو میوانە ئەگرێتەوە كە لە وڵاتانی دراوسێوە دێنە ناو هەرێم, كە كاتێكی زۆریان پێ ئەچێت تاكو لە سەر سنوور ەوە دەگەنە دەست كڕیار,بۆ زیاتر مانەوەشی و زوو تێك نەچوونی جۆرە مادەیەكی پیا ئەكرێت تاكوو بە هیچ جۆرێك تێك نەچێت.كە ئەمە گەورەترین زیان بە تەندروستی مرۆڤ ئەگەیەنێت , لەوانە تووش بوون بە شێرپەنجەی گەدەو ڕیخۆڵەو …..چەندین نەخۆشی تر
لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا سەرجەمیان جەختیان لەوە كردەوە كە چیتر كاتی ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ سرووشت. واتە ئەو سەوزەو میوانە بە كار بهێنرێن كە بە بێ هیچ مادەیەكی كیمیای بەرهەم هاتوون.