Back

پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان پانێڵێک دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان: هۆکار و دەرهاویشتە تەندروستی و کۆمەڵایەتیەکانی رێکدەخات 

بە بەشداری دکتۆر ڕزگار عبدالکریم عبدالعزیز ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان، دکتۆر جمال شکور کریم سەرۆکی  بەشی پەرستاری و دکتۆرە بسمە حبیب سەرۆکی ئەکادیمیای ژنان بۆ سەرکردایەتی لە عیراق، کنێر عبدالله نوسەر و توێژەر لەبواری مافەکانی ژنان. لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆ بۆ هەفتەی روبەروبوونەوەنەی توندوتیژی دژ بەژنان پانێڵێک دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان: هۆکار و دەرهاویشتە تەندروستی و کۆمەڵایەتیەکانی بەڕێوەچوو، ئەم پانێڵە بەشێکە لە ئەرک و چالاکیەکانی پەیمانگەی تەکنیکی دەربەندیخان لە بواری زانستی و بەشداریکردنی پەیمانگە لە کێشەکانی کۆمەڵگە ،لەپانێڵەکەدا  کە بەئامادەبوونی بەشێک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکوومیەکانی قەزای دەربەندیخان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوە حیزبی و حکومیەکان و کەسایەتییە ڕۆشنبیرەکانی شارەکە بەڕێوەچوو  باسی شێوازی توندوتیژی و لێکەوتەوەکانی کرا  هەروەها باس لە کاریگەری سیستمی ئابووری و ئیداری  لە سەر ڕێژە و شێوازی توندوتیژی دژی ژنان و هۆکارەکانی جیاوازی جێندەری و هەوڵی یەکخستنی زەمینەی لەبار بۆ تێگەشتنی لەبار بۆ کێشە و گرفتەکانی ژنان گەشەنگە کرا. بەڕێوەچوونی پانێڵێک لەدرێژەی هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان .