Back

٦٦  بەشداربووی راوەندی چوارەمی پێداگۆجی بڕوانامەیان پێبەخشرا

لە مەراسیمێکی شایستەدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادە بوونی

ياریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و کارگێڕی و دارایی و خوێندکاران و بەشێک لە ڕاهێنەرانی خوولی پێداگۆجی، له هۆڵی پیرەمێرد  بڕوانەمەی بەخشرایە ئەو فێرخوازانەی لەراوەندی چوارەمی پێداگۆجی دا بەشداربوون.

مامۆستا دالیا محمد طارق بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی باسی له گرنگی خوولەکانی پێداگۆجی کرد و داوای لە دەرچووانی خولەکە کرد کە مێتۆدو ئامڕازی نوێی تەکنۆلۆجی سەردەم بەکاربێنن لە شێوازی وانەوتنەوەیان و مامەڵەکردنیان لەگەڵ فێرخوازان، بە مەبەستی زیاتر گرینگیدان بە پرۆسەی فێرکردن.

پاشان پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حەمە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆوە پیرۆزباییەکی گەرمی لە دەرچووانی خوولەکە کردو هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن. هەروەها باسی لە گرنگی خوولەکانی پێداگۆجی کردو گرنگی جێبەجێکردنی بابەتەکانی کرد لە نێو هۆڵەکانی خوێندن و پەیڕەو کردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا بە مەبەستی پێشخستنی ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکان هەروەها سوپاسی سەنتەری پێداگۆجی کرد کە توانیویانە بە سەرکەوتووی خوولەکانی بەڕێوەببەن. دواتر لەلایەن لێپرسراوانی زانکۆ و ڕاهێنەرانی پێداگۆجی بڕوانامە بەخشرایە فێرخوازان.

سێنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

یەکێکە لە سێنتەرە گرنگەکانی خویندنی باڵا و لە ئێستادا راوەندی پێنجەمی پێداگۆجی دەستی پێکردووە و بەردەوامن لە خولەکە. هەر خولێکی پێداگۆجی ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت.