Back

وەفدێكی زانكۆ بەشداری كرد لە سیمپۆزیۆمی (Academic Partnership Germany- Iraq- 5th Symposium ) لە شاری هەولێر

لە رۆژانی 22،21/11/2023 لە شاری هەولێر وەفدێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری كرد لە پێنجەمین سیمپۆزیۆمی شەراكەتی ئەكادیمی ئەڵمانیا- عێراق كە بە بەشداری هەشت زانكۆی كوردستان و عیراق و زانكۆی فرایبێرگی ئەڵمانی ( Technische Universitat Bergakademie Freiberg) ئەنجام درا.

وەفدی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێكهاتبوو لە پ.ی.د.سەرهەنگ سەروەت حمە، ی. سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.د.سەركەوت رۆستەم حسن رێكخەری كاروباری نێوان زانكۆ و پرۆژەی DAAD- ESAM Project، پ.ی.ئاودێر محمد أحمد بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ، پ.ی.د. یاسین مصطفی أحمد- سەرۆكی بەشی ئەندازیاری میكانیك و دروست كردن- كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری، پ.ی.د.رزگار محمد عبدالرحمن لێپرسراوی هۆبەی زانستی وخوێندنی باڵا لە كۆلێجی تەكنیكی ئەندازیاری.

لە سیمپۆزیۆمی ئەمساڵدا كە بە سەرپەرشتی رێكخەری گشتی پرۆژەی ( DAAD- ESAM Project) پ.ی.د. عبدالقادر علی قدو ئەنجامدرا جەختی لەسەر خوێندن و ئامادەكردنی پراكتیكی لە بواری (Additive Manufacturing- AM) و هەماهەنگی لە بوارەكانی (materials, machinery, manufcaturing) كردەوە. لە ماوەی دوو رۆژەدا چەندین توێژینەوە لە بوارە جیاجیاكانی ئەندازیاری میكانیك، بە تایبەتی بواری (AM) لە لایەن توێژەران و خوێندكارانی دكتۆرا و ماستەر پێشكەش كرا . خوێندكارانی ماستەری بەشی )ئەندازیاری میكانیك و دروست كردن( لە كۆلیجی تەكنیكی ئەندازیاری بە سێ‌ توێژینەوە بەشدارییان كرد لە سمپۆزیۆمەكەدا.

شایەنی باشە سمپۆزیۆمەكە لە لایەن ( DAAD and the German Federal Foreign Office) فەند كرابوو هەروەها زانكۆی سەڵاحەددین – كۆلێجی ئەندازیاری میوانداری كردبوو.