Back

چالاکییەکانی هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستی پێکرد

بەچاودێری پرۆفیسۆر د.هوشیارعبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ بە دروشمی ژنان سمبولی ژیانن، لەهۆڵی پیرەمێردی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە هەفتە چالاکی بەرەنگاربونەوەی توندوتێژی دژی ژنان بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، دکتۆرە دڵپاک تاهیر بەرێوەبەری سێنتەری یەکسانی جێندەری و دکتۆر ڕێباز جلیل عبداللە بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆ بەڕیوەچوو.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا دكتۆر بەختیار پێزانینی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی بەخانمان و ژنان و كچانی زانكۆ ڕاگەیاند ووتی ئێوەی خانمان لە پرۆسەی بەرێوەبردن و فێربوون دا لە زانكۆدا شوێنی تایبەتان هەیە و هەمیشە پشتیوان وپەناتان دەبین بۆ ڕاپەراندنی كارەكانتان دوور لە هەر فشارو توندوتیژیەك كە رووبەرووتان ببێتەوە، چونكە كۆمەڵگەی تەندروست بەوە دێتە دی كەوا خانمانی دور لە توندوتیژ بژین.

پاشان دکتۆرە دڵپاک تاهیر وێڕەی پیرۆزبایی خۆی لەخانمانی ئامادەبوو لەووتایەکدا باسێکی کورتی لەمێژوو و دیاری کردنی ٢٥ نۆڤەمبەرکرد رایگەیاند وەک ئەرکێکی هەمیشەی لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، کارو چالاکی تایبەت بەو هەفتەیەی ئەنجام دەدەدرێت و هەمو کات زانکۆ ڕۆڵی ژنانی بەرز نرخاندوە، بەکردار سەلماندویەتی کەزۆرینەی زۆری فەرمانبەرانی زانکۆمان پێکهاتون لە چینی خانمان و ڕۆلی گرنگیان پێدراوە بە بەرێوەبردنی زانکۆ.

لەکۆتایدا لەلایەن هەریەک لە دکتۆر بەختیار و دکتۆرە دلپاک چڵە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە خانمانی ئامادەبووکرا.