
پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ رووداوەکەی دوێنێی زانکۆی سلێمانی
پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ رووداوەکەی دوێنێی زانکۆی سلێمانی
بەرێزان سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی
بەرێزان ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی
بەرێزان خوێندکارانی ئەزیزی بەشە ناوخۆییەکان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە دوێنێ بینەرو بیسەری رووداوێکی ناخۆشبووین کە لە بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپی قلیاسانی زانکۆی سلێمانی ئاگرکەوتەوەو تێیدا کارمەندێکی بەرگری شارستانی سلێمانی شەھیدبوو و دوو کارمەند برینداربوون و چەند خوێندکارێکیش برینداربوون.
ئەم رووداوە ئەگەر بۆ ھەر لایەكى دیکە یەکجار رووداوێکی دڵتەزێن بێت بۆ ئێمە زیاترە لەوە، چونکە ھەم لەوە تێدەگەین رووداوێکی ئاوھا لەم بارودۆخەدا بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی چەند دڵتەزێنە، بۆیە زیاتر لەھەر کەسێک بەم رووداوە دڵگرانین،
ھەروەھا دڵگرانین کە لەم رووداوەدا کاکە کاردۆی کارمەندی بەرگری شارستانی سلێمانی شەھیدبوو و ھەروەھا چەند ھاوکارێکی تری برینداربوون. ئەم رووداوانە پێمان دەڵێن کە کاری پێکەوەیی ھەمیشە سەرکەوتووەو دەتوانین دەست لەناو دەست سەرەڕای قەیرانەکان یەکتری بپارێزین و دڵسۆزانە و برایانە پشتیوانی یەکبین و لە خۆشی و ناخۆشیدا ھاوکاری یەکبین.
بەڕێزان لەم پەیامەماندا جارێکی دیکە دەستخۆشی لە کارمەندانی بەرگری شارستانی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بە گشتی دەکەین کە سەرەرای قەیرانەکان و لە ھەموو بارودۆخێکدا دڵسۆزانە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و پارێزەری گیانی ھەمووانن.
لە کۆتایدا وەکو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەی ھەموو ھەوکارییەکین و ئێوە ئاسا خەمبارین بە رووداوەکە.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەھید کاردۆ و سەرجەم شەھیدانی کوردستان
ھیواراین بە زووترین کات سەرجەم بریندارانی ئەم رووداوە خوای گەورە شفایان بدات.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٢٢/٤/٢٠١٧
https://www.youtube.com/watch?v=LzRtTHW-P1A